AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٣٧:٣٠ د.ن
1418995

درۆنی کەڕڕاڕ تەیار کراو بە مووشەکی مەجید ڕادەستی ئەرتەشی ئێران کرا

لە میانی ڕێوڕەسمێکدا بە میوانداری زانکۆی خاتەمولئەنبیە سەر بە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش، بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، ژمارەیەک درۆنی کەڕڕاڕ، تەیار کراو بە مووشەکی مەجید درایە ئەرتەش.

 ڕێوڕەسمی ڕادەست کردنی گرووپە درۆنییەکانی کەڕڕاڕ کە بە مووشەکی مەجید تەیار کراون بە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش، بە ئامادەبوونی ئەمیر سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

ئەمیر سەردار عەلیرەزا سەباحیفەرد، فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش ڕایگەیاند: ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە ناوچەکانی بەرگری ئاسمانی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژئاوا، باشوور، باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی وڵات بەکاردەهێنرێن بۆ چاودێری و بەرگری ئاسمانی.

342/