AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٣٥:١٩ د.ن
1418988

حزبوڵڵا : هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکا لە عێراق و سووریا زیاد دەکەین

حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا دەکات‌

 "ئەوانەی هاوکاری ئەمریکا دەکەن لەتاوانەکان هاوبەشن‌و ئه‌وه‌شى تائێستا كردوومانه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بوو، له‌مه‌ودوا زیاتریشى ده‌كه‌ین".

ئەبوو عەلی عەسکەری فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: "ئەوەی لەڕابردوو بەرامبەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق‌و سووریا کردوومانە تەنها سەرەتایه‌ك بوو، لەمەودوا هێرشەکان بۆسەر ئەمریکا فراوانترو توندتر دەکەین".

ده‌شڵێت: "ئەوکەسانەی بنکەکانی ئەمریکا بەنێردەی دیپلۆماسی دادەنێن، ئەوکەسانەن دەیانەوێت پارێزگاری لەپۆست‌و بەرژوەندییەکانیان لەعێراق بکەن، ئەو دەزگا ئەمنیانەی هاوکاریی ئەمریکا دەکەن، با باش بزانن هاوبەشن لەتاوانه‌كان".

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل‌و بزوتنەوەی حەماس لەغەززە، هێرشی گرووپە چەکدارەکان لەعێراق‌و سوریا بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا زیادیکردووە. بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەدوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا زیاتر لە 70جار هێرشکراوەتەسەر بنکەکانیان لەعێراق‌و سووریا.

342/