AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٣٤:٥٤ د.ن
1418987

ئەگەری توندبوونەوەی شەڕ لە بەرەی یەمەن و عێراق دژی ئیسڕائیل

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی نیسبەت بە ئاڵۆز بوونی بەرەی یەمەن و عێڕاق و کەوتنی ئەمریکا لە ناو کێشەیەکی قووڵ لە ناوچەکە هۆشداریی داوە.

 ڕۆژنامەی عبری زمانی هائارتس ڕاپۆرتی دا: نیگەرانییەکان نیسبەت بە هەڕەشەکانی یەمەن زیادی کردووە. ڕێگری لە جووڵەی هەر پاپۆڕێک بەرەو ئیسرائیل بووەتە هۆی ئەوەی ئەو هەوڵانە بۆ ئاستی هەڕەشەی ستراتیژیک بەرز ببێتەوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئەو هەڕەشانە لەوانەیە ببێتە هۆی داگیرسانی پێکدادانی سەربازی لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور. وادیارە بوونی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەریای سوور نەیتوانیوە ڕێگری بکات لە هەوڵی یەمەنییەکان.

ڕۆژنامەی هائارتس زیادی کرد: عەرەبستان ترسی هەیە کە لە ئەگەری کاردانەوەی ئەمریکا بە هەوڵەکانی یەمەن ، پێوەندی ڕیاز و تاران و ڕێککەوتنی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەنعا تووشی کێشە ببێت.

ئەو ڕۆژناە لە درێژەدا نووسی: نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاڵۆزبوونی ئاڵۆزییەکان لە چەند بەرە لەوانە عێڕاق زیادی کردووە.دوای کەمتر لە یەک هەفتە لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان، کاردانەوەی لایەنی بەرانبەرمان بینی.

342/