AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٣٤:٢٤ د.ن
1418985

ئەمریکا و ئەورووپا چۆن لە غەززە کارەساتیان خولقاند؟

یارمەتی 14 ملیار دۆلاری ، ناردنی کۆپتەر، کۆپاپۆڕی جەنگی، فڕۆکەی سیخوڕی، دەیان هەزار چەک و تۆپ، بۆمبی سەنگەرشکێن و دابینی ئامیری گومەزی ئاسنین گۆشەیەک لە یارمەتییەکانی ڕۆژاوا بە ئیسرائیلە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە دەسپێکی شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززەوە پاڵپشتی سیاسی و سەربازی بەربڵاوی بە ئەو ڕژێمە کردووە و ئاستی ئەو یارمەتیانە بەتایبەتی لە بواری سەربازی تا ئێستا بێ وێنە بووە.

ئەمریکا چۆن بووەهۆی پەرەسەندنی کارەساتی غەززە؟

لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقساوە تا بە ئەمڕۆ ڕۆژاوا و ئەمریکا یارمەتییەکی بێ وێنەیان بە ئیسرائیل کردووە تا شوێنێک کە نێوان فڕۆکەی بنگورین و فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا هێڵێکی نەگۆڕی گەشتی بۆ گواستنەوەی جۆرەکانی تەقەمەنی و بۆمب بەڕێیە.

لە ئەم ماوەیەدا ئەمریکا 14.3 ملیار دۆلاری بە ئیسرائیل تەرخان کردووە کە ئەوە گەورەترین یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە ئیسرائیل بە شێوەی یەکجاری لە 70 ساڵی دوایی بووە.

جودا لە ئەو پارەیە، ئەمریکا تا ئێستا 15 هەزار بۆمب و 57 هەزار تۆپ و فڕۆکەی سەربازی و … ی دوای هێرشی 7 ی ئۆکتۆبەر ناردووەتە ئیسرائیل.

بە پێ ڕاپۆرتەکان، بڕیارە بنکەی ئەلفسینا لە نزیکی ئاتێن بێتە ناوندی گواستنەوە بۆ فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ یارمەتی بە ئیسرائیل. بڕیارە لە نێوان 5 تا 8 فڕۆکەی سی 130 هرکلۆس لە ئەو بنکە جێگیر بکرێت.

هەروەها لە بواری دەریاییشدا ئەمریکا یارمەتیدەری ئیسرئایل بووە و کۆشکی سپی گەورەترین کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەری جیهان بە ناوی جرالد فۆرد کە 90 شەڕکەر و درۆن دەگوازێتەوە، ناردووەتە ناوچە.

دووڕوویی ئەورووپا؛ پاڵپشتی تەواو لە ئیسرائیل و یارمەتی مرۆڤدۆستانە بە غەززە

وڵاتانی ئەورووپی وەکوو هاوپەیمانی کۆنی ئەمریکا لە گەورەترین پاڵپشتانی ئیسرائیل دێنە ئەژمار بە شێوەیەک کە دوای ئەمریکا پاڵپشتی خۆیان لە ئیسرائیل ڕاگەیاند.

لەم نێوانەدا ڕیشی سۆناک، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، ئۆلاو شولتز سەرۆکی ئەڵمانیا و جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە پاڵپشتییەکانی ئەورووپا بە ئیسرائیل دێتە ئەژمار.

جودا لە یارمەتی دارایی و تەقەمەنی ، هاوکاری بریتانیا و ئەمریکا لە بواری سیخوڕیش لە درێژەی پاڵپشتی لە ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت.

جگە لە بریتانیا ، ئەڵمانیاش لە ئەمساڵدا دەرکردنی مۆڵەتی چەک بۆ ئیسرائیلی 10 ئەوەندە کردووەتەوە .

بە گشتی هاوکات لەگەڵ ناردنی یارمەتی تەقەمەنی لەلایەن ئەورووپاوە بە ئیسرائیل کە بووەتە هۆی قووڵ بوونەوەی قەیرانەکە، بەرپرسانی بڕۆکسێل بە تەرخان کردنی یارمەتی دارایی بە غەززە، ژیستی مرۆڤدۆستانەیان گرتووە. قسەکان مانگی گەڵاڕیزانی ئۆرزۆ لافێن درلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لەسەر بەرز کردنەوەی 25 ملیۆن یۆرۆریی یارمەتی بە کەرتی غەززە دەتوانێت لە چوارچیوەی دووروویی و دووفاقەیی ئەورووپا شرۆڤە بکرێت.

ناوی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا بەهۆی یارمەتیدانی ئیسرائیل چووەتە ڕیزی بکوژانی خەڵکی فەلەستین، ئەویش بەهۆی کوژرانی زیاتر لە 15 هەزار کەس کە سەدا 70 یان ژن و منداڵ بوون.

ئەمریکا لە حاڵێکدا ساڵانە 3.8 ملیار دۆلار یارمەتی ئیسرائیل دەدات کە خۆی کەمی بودجەی 1.7 ترلیۆن دۆلاری هەیە.

لە ئەو بارەوە جیمی کارتر سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا سەبارەت بە ئیسرائیل وتوویە وەکوو مەسیحییەک پێم وایە هەر حکومەتێک لە ئەمریکا هەبێت ئەبێ یارمەتیدەری ئیسرئایل بێت و مێدیاکانیش ڕای گشتی ڕازی بکەن بۆ قبووڵ کردنی ئەو کارە… ئێمە ڕاسپاردەی پاڵپشتی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیلین، هەر چییەک کە بێت.

342/