AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٣:١٨ د.ن
1418703

پارکێکی گەورە لە ئاویەری سنە کرایەوە

پارکی ڕۆجیار کە ڕووبەری ٢٠ دۆنمە ، بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە شاری سنە کرایەوە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی پارکی ڕۆجیار بە ڕووبەری ٢٠ دۆنم لە شارۆچکەی زاگرۆس و پارکی منداڵان بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان و شارەوانی سنە و خەڵکی ئەم شارە کرایەوە.

پارکی وەرزشی کلتووری ڕۆجیار بە ڕووبەری ٢٠ دۆنم پێکهاتووە لە شوێنی یاری تۆپی پێ، والیباڵ، باسکە، خلیسکان، تێنسی سەر مێز و وەرزشە گشتییەکان، شوێنی وەرزشی کەمئەندامان، شوێنی وێنەگرتن، سەوزایی، شوێنی یاری منداڵان، کەمپی خێزان، وەستانی ئۆتۆمبێل، لە دامێنی چیای ئەویەر لە سنە لەلایەن شارەوانیی سنە و لە ماوەی ١٤٧ ڕۆژی کاردا دروستکراوە.

بە بۆنەی کانی ئەوێک لەو شوێنە ناوی پارکەکە نراوە ڕۆجیار.

ئەم پڕۆژەیە بە گشتی 100 دۆنمە کە لە سێ قۆناغدا ئەنجام دەبێت ، لە قۆناغی دووەمیشدا بە پارکی منداڵان و لە قۆناغی سێیەمدا بە گوێزە کوێر لە بناری چیای ئاویەر دەبەسترێتەوە.

342/