AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٢:٥١ د.ن
1418702

سەفەری ڕەئیسی بۆ ڕووسیا زۆر بەجێگا بوون/ ڕێککەوتنی درێژماوەی تاران و مسکۆ بەزوویی واژۆ دەکرێت

کارناسی رووسیایی بە ناردنی یادداشتێکی تایبەت بۆ هەواڵدەری مێهر، گرینگایەتی دیداری ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و رووسیا لە مسکۆی لێک دایەوە.

 لێئۆنید عیسیۆف، جێگری بەرپرسی ناوەندی سەقامگیری و شرۆڤەی مەترسی لە زانکۆی «HSE»، بە ناردنی یادداشتێکی تایبەت بۆ هەواڵدەریی مێهر، گرینگایەتی سەفەری ئەم دواییەی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ مسکۆی لێک داوەتەوە.

ناوبراو لە یادداشتەکەیدا ئاماژەی دا کە سەفەری ئەم دواییەی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ مسکۆ لۆژیکانە و زۆر گۆنجاو و لەجێگای خۆی بوو.

گرینگایەتی لایەنی ناوچەیی ئەو سەفەرە پێوەندی بە ئەو ڕاستییەوە هەیە کە دوای سەفەری پووتین بۆ عەرەبستان و ئیمارات، دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانیش زۆر گرینگە تا ڕوانگەی یەکسانی مسکۆ سەبارەت بە ئەکتەرە گرینگەکانی ڕۆژاوای ئاسیا نمایش بدرێت

ڕووسیا و ئێران بەرنامەی زۆر گرینگیان هەیە؛ واتا دوو لایەنەکە خەریکی خۆئامادە کردن بۆ واژۆی ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری درێژخایەن بە داهێنانی لایەنی ئێرانین کە پێش بینی دەکرێت بە ئەو ڕێککەوتنە، پێگەی ڕووسیا وەکوو هاوبەشی درێژماوەی ئێران بسەلمێت. بەڵگەی ئەو ڕێککەوتنە لە داهاتوویەکی نزیکدا واژۆ دەکرێت.

جگە لە ئەوە بەڵگەی تەڤل بوونی ئێران بە ناوچەی ئازادی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئابووری ئۆراسیا لە قۆناغی کۆتاییە کە بازرگانی ئێران و ڕووسیا و وڵاتانی بەرژەوەندی هاوبەشی ۆراسیا ئاسان دەکاتەوە و هەروەها ئەوە یەکەم دیداری سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و رووسیا دوای تەڤل بوونی ئێران بە بریکسە.

لە ڕوانگەی ئێران و رووسیاوە، بە ئەگەری زۆرەوە یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی پێوەندی دوولایەنە دەبێت، تەڤل بوونی عەرەبستان و ئیران بە بریکس لە داهاتوویەکی نزیک دوای ئاسایی بوونەوەی پێوەندی ئێران و عەرەبستان یارمەتیدەر دەبێت، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تاران و ڕیاس بۆ ڕووسیا زۆر بەقازانجە، چونکوو مسکۆ بەڕاستی دەیەوێت پێوندی دوو هاوبەشی سەرەکی خۆی لە ڕۆژاوای ئاسیا ئاسایی بێت. ئاسایی بوونەوەی پێوەندی ئێران و حەرەبستان هاوکاری بازرگانی ، ئابووری و سیاسی ڕووسیا لەگەڵ تاران و ڕیاز ئاسان دەکاتەوە.

342/