ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی ئەمریکا لە ڤێتۆی دووبارەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاساش بۆ ئاگربڕی بەپەلە لە غەززە، جەختی کرد: ئەمریکا جارێکی دیکە بە سەلماندی کە ئەکتەر و هۆکاری سەرەکی کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل و هاووڵاتیانی فەلەستینی بەتایبەتی ژنان و منداڵان و کاولکاری ژیرخانەکانی غەززەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە سەرەتای هیرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر غەززە، ئەمریکا بەردەوام هاوپەیمانی و هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل لە جەنایەتی جەنگی و کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین سەلماندووە.
ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی ئەمریکا لە جلی دووڕووییدا کە لە کوشتنی منداڵان و خەڵکی سڤیل نیگەرانیان دەربڕیبوو، لە هەفتەی رابردوودا دووسەدەمین وەجبەی چەک و تەقەمەنی خۆیان گەیاندە ئیسرائیل و ئەوە هۆی شەرمەساری بۆ داهاتووانە.
342/