AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣١:٥٣ د.ن
1418700

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین سەدان شەهیدی لێکەوتەوە

بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و شەڕی چڕی هێزەکانی بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل لە دژی ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە حاڵێکدا هەر درێژەی هەیە کە تەنیا لە ڕۆژی هەینیدا ئەو هێرشانە 300 شەهیدی لێکەوتەوە.

کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بینا نیشتەجێیەکان لە شاری ڕەفەحیان بوردمان کردووە.

تۆپخانەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی خانیونس کرانە ئامانج. ئەمە لە حاڵێکدا کە پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی بەرخۆدان و داگیرکەران لە ئارادایە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل دەڤەری ناوچەی عەتیا شەعەب هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنانیشان کردە ئامانج.

342/