AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٠:٣٤ د.ن
1418698

گەڵاڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا گەڵاڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا ڕەتکردەوە.

 ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و دەنگی لەسەر گەڵاڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نەدا و ڕەتیانکردەوە.

لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، نووسینگەی ڕاند پاوڵ سیناتۆری کۆمارییەکانی ویلایەتی کێنتاکیی ڕایگەیاندبوو کە ڕەشنووسی گەڵاڵەیەکی پێشکەش بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کردووە و تێیدا داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بە 84 دەنگی نەخێر و 13 دەنگی بەڵێ، ئەم گەڵاڵەیەی ڕەتکردەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکات و دەنگی نەخێری دا.

342/