AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٥٥:٤٣ د.ن
1418360

ژووری فەرماندەیی شەڕی ئیسرائیل بۆردومان کرا

کەتیبەکانی قەسام سەر بە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ژووری فەرماندەیی دوژمنی زایۆنی لە میحوەری باشووری شاری غەززە بە مووشەکی کورت مەودای ١١٤ ملمیان کردە ئامانج.

 گرووپی نێودەوڵەتی: ڕژێمی زایۆنی کە لە شەڕی غەززەدا نەیتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆی بگات و لە کاتی شەڕە توندەکانی لەگەڵ چەکدارانی خۆڕاگریدا زیانی گیانی و زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە.

لە ئەنجامی بوردۆمانەکان ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی بەتایبەتی ژنان و منداڵان شەهید بوون و هەندێکی تریش بریندار بوون.

کەتیبەکانی قاسام سەر بە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ژووری فەرماندەیی دوژمنی زایۆنی لە میحوەری باشووری شاری غەززە بە مووشەکی کورت مەودای ١١٤ ملمیان کردە ئامانج.

سەرچاوەکانی هەواڵ درێژەی هێرشە مووشەکییەکان لە باشووری لوبنانەوە بەرەو ناوەندە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە جەلیلی سەرەوەیان ڕاگەیاند.

حزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕاستەوخۆ ناوەندی مایان باروچمان کردە ئامانج.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش باسیان لە تەقاندنی مووشەکی دژە زرێپۆش بە ئاراستەی سەربازانی ئەم ڕژیمە کردووە.

342/