AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
ھەینی

٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٥٢:٤٥ د.ن
1418355

باڵیۆزخانەی ئەمریكا زانیاری نوێ لە کرانە ئامانجی بنکەکان بڵاو دەکاتەوە

نووسینگەی وتەبێژی فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كاتژمێر ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد روبەڕوی هێرش بووەتەوە بەدوو مووشەك.

 لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "هەڵسەنگاندنەكان تائێستا بەردەوامەو هیچ زیانێكی مرۆیی نەبووە لە كۆمەڵگەی باڵیۆزخانەكە.

ئاماژەش دراوە کە تائەم ساتە دیارنیە چ لایەنێك بەرپرسە لە ئەنجامدانی هێرشەكە، بەڵام ئاماژەكان دەڵێن هێرشەكە میلیشیاكانی سەربە ئێران ئەنجامیداوە, كە چالاكن لە عێراقدا.

باس لەوەشکراوە کە "جارێكی تر داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین، رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئەندامان و دامەزراوە دیپلۆماسییەكان و هاوبەشەكان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەشڵێت: "مافی بەرگریكردن لە خۆمان بەرەوا دەبینین لەگەڵ پاراستنی فەرمانبەرەكانمان لە هەر جێگایەكی ئەم جیهانە بێت."

342/