AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٣:٢٥:١١ د.ن
1417974

داگیرکەرانی ئیسڕائیلی بۆمبی فسفۆڕی بەسەر پەنابەرە فەلەستینییەکان دادەڕێژن

بۆردومانی کەمپی جەبەلیە بە بۆمبی فسفۆڕ و ململانێی توندی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و دەستدرێژکاران لە باشووری غەززە لە دوایین هەواڵەکانی پەیوەست بە فەلەستینن.

گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشە ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە بە خەستی درێژەی هەیە و تا ئێستاش بۆمبی فسفۆری قەدەغەکراو لە لایەن داگیرکاریی زایۆنیستییەوە بۆ سەر فەلەستینییە بێتاوانەکان فڕێ دەدرێت.

بۆردومانی جەبەلیە بە بۆمبی فسفۆر / دەیان شەهید هەیە

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەیان دا و هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی ئەلفەلوجە، بەیت لاحیە، تەل ئەلزەعتەر، ئۆردوگای جەبەلیە و بەیت حەنون لە باکووری غەززە ئەنجامدا .

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، چەند خولەکێک لەمەوبەر لە کاتی بۆردومانکردنی خانووەکانی نیشتەجێبوون لە کەمپی جەبەلیا، دەیان فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

342/