AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٣:٢٣:٤٥ د.ن
1417971

ئێران هەوڵ بۆ پێکهێنانی یەکێتی وڵاتانی گەمارۆدراو دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ئێران و ڕووسیا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی گەمارۆ تاک لایەنەکانیی ئەمریکا و هەندێ وڵات هەواڵی دا.

 حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان شەوی ڕابردوو لە کۆتایی کۆبوونەوەی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر لە مسکۆ لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ڕاگەیانێندراوی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوە زیادی کرد: ئەمڕۆ زیاتر لە 26 وڵات لە جیهان لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە گەمارۆ دراون. ئێران لە نزیک بە سێ ساڵ پێشەوە دەسپێشخەرییەکی سەبارەت بە پێکهێنانی یەکێتییەک لە وڵاتانی گەمارۆ دراو لەلایەن ئەمریکا و ڕۆژاواوە هێناوەتە ئاراوە.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامانج لە ئەو یەکێتییەی بەرەنگار بوونەوەی ڕێکوپێک و ڕێکخراو لەگەڵ وڵااتنی گەمارۆدەر و پووچەڵ کردنەوەیان لە درێژەی ئاسایش و پێشکەوتنی وڵاتەکانە، بە شێوەیەک کە کاریگەری گەمارۆ نەمێنێت و واژۆی ئەو ڕاگەیێندراوەش هەنگاوێک بۆ پێکهێنانی ئەو یەکێتییەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا وتی: یەکمایەتی ئیران لە دەریای خەزەر دابینی بەرژەوەندی ئابووری پێنج وڵاتی کەناری دەریای خەزەرە و ئەو وڵاتانە ئەبێ بۆ گەشەی پێوەندی ئابووری و تەواو کردنی دەفرایەتی ترانزیتی کەڵکوەربگرن.

342/