AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٣:٢٢:٤١ د.ن
1417969

دەوڵەتی ئەمریکا و 41 کەسی دیکە هاوپەیەوەند بە دۆسیەی سەردار شەهید سولەیمانی سزا دران

دەوڵەتی ئەمریکا و 41 کەس و ناوەندی دیکە لە ئەمریکا بە هۆی جەنایەتی ئەنجام دراو بۆ شەهید کردنی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی بە پێدانی 49 ملیار و 770 ملیۆن دۆلار سزا دران.

دوای داخوازی 3 هەزار و 318 هاووڵاتی لە سەرتاسەری ئێرانەوە، دادگای شوێنگیری کردنی دۆسیەی مادی و مەعنەوی لە شەهید کردنی شەهید حاج قاسم سولەیمانی لە لقی 55 ی دادگای گشتی و یاسایی تاران، لقی تایبەتی شوێنگیری دۆسیە نێودەوڵەتییەکان، بە دادوەریی دادوەر حسێن زادە، لە ئەو بارەوە سزای دەرکرد.

بە پێ بڕیاری ئەو دادگا، دەوڵەتی ئەمریکا، ترامپ، وەزارەتی دەرەوە، پەمپێئۆ برایان هۆک و چەندین و چەند کەس و ناوەندی دیکە بە تاوانبار ناسێندران و بە گشتی بە پێدانی49 ملیار و 770 ملیۆن دۆلار سزا دران.

342/