AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٣:٢١:٤٥ د.ن
1417967

هەر ١٠ خولەک منداڵێک لە غەززە شەهید دەبێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠ خولەکدا لانیکەم منداڵێک لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە شەهید دەبێت

بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، "ڕیچارد پیپەرکۆرن"، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ وتی: هەر ١٠ خولەک جارێک منداڵێک دەکوژرێت لە غەززە”. پێویستمان بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی هەیە (لە کەرتی غەززە).

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە ئاماژە بە مردنی نزیکەی ١٦ هەزار کەس لە غەززە ڕایگەیاند: زیاتر لە ٦٠%ی کوژراوەکان ژن و منداڵن. هەروەها زیاتر لە 42 هەزار کەس بریندار بوون.

زیاتر گوتی: بە تێکڕا هەر 10 خولەک جارێک منداڵێک لە غەززە دەکوژرێت و پێموایە کە ئێمە لەم ڕووەوە لە تاریکترین ساتی مرۆڤایەتی نزیک دەبینەوە

342/