AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٠٠:٢٣ د.ن
1417409

وەفدێکی باڵای پەرلەمانی عێڕاق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دیداریان کرد

شاندی پەرلەمانی عێڕاق بە سەرۆکایەتی موحسێن ئەلمەندلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و شاندی هاوڕێی لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

 ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی مەندلاوی، وێڕای بەخێرهاتن کردنیان وتی: پێوەندی دوولایەنەمان نموونەیەکی باش لە ناوچەکەیە و دەسخۆشیی لە بەرپرسانی عێراق کرد بۆ ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ڕۆڵی عێڕاقی لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی غەززەی باش وەسف کرد و داوای هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتری دوو وڵاتەکە بۆ یارمەتی بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەی کرد.

مەندلاویش لە ئەو دیدارە وتی حکومەتی عێراق ڕقی قووڵی خۆیی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاندووە و وەکوو سەرپەرشتی پەرلەمان داوای لە وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب کردووە کە لە ئەو بارەوە کۆبوونەوە بکەن.

مەندلاوی هەروەها لەسەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننەکان جەختی کرد و داوای لە کۆمپانیا ئێرانییەکان کرد کە لەسەر پڕۆژە ئەندازیاری و ئاوەدانییەکانی عێراق بەشداری بکەن.

342/