AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٥٩:٥٥ د.ن
1417408

بوردمانی نامرۆڤانەی بینا و نەخۆشخانەکانی غەززە

چڕ بوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە نیشتەجێی و دەرمانییەکانی کەرتی غەززە و هێرشی نامرۆڤانە بۆ سەر ماڵی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوا لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکان و بەتایبەتی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە ڕۆژان و کاتژمێرەکانی ڕابردوو چڕ بووەتەوە و سەدان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.

کوژرانی 75 ئیسرائیلی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو

برهام مائیر کارناسی پرسە سەربازییەکانی ئیسرئایل لە کەناڵی 12 ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێمە ئەبێ دان بە ئەوەدا بنێین کە حەماس سەرکەوتووە و درێژەی ڕەوتی لەخۆبایی بوونی ئەرتەش، دەبێتە هۆی بەزینی زیاتری ئەرتەشی ئیسرائیل.

ناوبراو درێژەی دا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 25 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێکشکێندراوە و ئەگەر ئاوا دایبنێین کە لە هەر ئۆتۆمبێلدا 3 سەرباز هەبووە، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 75 کەس دەبێت .

هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل،تۆپخانەکانی ئەرتەشی ئەو ڕژێمەش ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەیان کردە ئامانج.

هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینیش بە هێرش بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ ڕزوان و نەسر هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای شاری غەززە پێک هەڵپرژان و ڕێگریان کردە سەر بەرەوپێش چوونیان لە ئەو ناوچە.

342/