AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٥٨:١٨ د.ن
1417405

سەرلەشکەر باقری لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە/ باسی ئاسایشی سنووری کرا

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران کەمێک پێش ئێستا لە سەفەرەکەیدا بۆ عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و قسەی کرد.

 سەردار سەرلەشکەر موحەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە میانەی سەفەرەکەی بۆ عێراق و لە درێژەی دیدارەکەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە، لەگەڵ سەرۆکی عێراق، عەبدول لەتیف ڕەشید، دیداری کرد.

باقری کە ماوەی دوو ڕۆژە لە عێراقە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ "فالح ئەلفەیز"، سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق کۆبووەوە.

پێویستە بوترێ کە دیدار لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپا و وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بەرگری و ئاسایشی دووقۆڵی، لە تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆی باقری لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بووە.

342/