AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٥٧:٢٠ د.ن
1417403

88 کەس بە تۆمەتی دابینی ئابووری پەکەکە دەستگیر کران

هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ میتدا، 88 کەسیان بە تۆمەتی دابینی ئابووری پەکەکە دەستگیر کرد.

 لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوەکان لەلایەن نووسینگەی دادستێکی گشتی بتلیسەوە، هەڵمەتی هاوکاتی هێزەکانی پۆلیسی دژە تیرۆر، جەندەرمە و میت لە 113 شوێنی جیاواز و لە 9 پارێزگا بە ناوەندیی بتلیس ئەنجام درا کە لە ئەنجامدا 88 کەس بە گومانی دابینی دارایی پەکەکە، دەستگیر کران.

ڕۆژنامەی جمهوریەت ڕایگەیاندووە کە لە پشکنینی ماڵەکاندا 6 پارچە کۆڵتی کەمەری ، فیشەکێکی خاڵی، پێنج فشەنگی کۆڵت، 123 پارچە تەپانچە، 18 پارچە چەکی ڕاو، 218 فشەنگی چەکی ڕاو، 5 پارچە چەکی کڵاشینکۆف، 47 AK و ژمارەیەکی زۆر سیم کارت ، تەبلێر و ئامێری ئەلکترۆنیکی دیکە دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

شیاوی ئاماژەیە، لە ئەو 88 کەسە بە پێ دەنگی دادگا 46 کەسیان ڕەوانەی زیندان کران و 42 کەسیان بە مەبرجی چاوەدێری دادوەری ئازاد کران و هەوڵەکان بۆ دەستگیری 2 کەسی دیکە درێژەی هەیە.

342/