AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٥٥:٠٧ د.ن
1417401

ئینگلیز هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا وەرناگرێتەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تێلێگراف، لە ساڵی 2019 ەوە تا ئێستا 10 منداڵی بنەماڵەی داعشییەکانی هاووڵاتی بریتانیا گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

 بریتانیا لە گەڕاندنەوەی دەیان هاووڵاتی خۆی لە زیندان و کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا خۆی دەبوێرێت. حکومەتی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە بەهۆکانی ئەمنیەتی ئامادە نییە هاووڵاتییەکانی خۆی کە چوونەتە سووریا وەربگرێتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی تێلێگراف، بریتانیا بە شێوەی سنووردار گەڕانەوەی چەند منداڵێک کە سەرپەرشتیان نییە، قبووڵ کردووە. کەواتە لە ساڵی 2019 ەوە تا ئێستا تەنیا 10 منداڵی بێ سەرپەرشت گەڕێندراونەتەوە بۆ بریتانیا.

ئەو ڕۆژنامە ژمارەی ژنان و منداڵانی هاووڵاتیی بریتانیا لە زیندان و کەمپەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای زیاتر لە 60 کەس ڕاگەیاندووە. سەرەڕای ئەوە بریتانیا نەک هەر ئامادە نییە ژنانی داعشی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکە بەڵکوو هاووڵاتی بوونی ژمارەیەکیشیانی بەتاڵ کردووەتەوە.

342/