AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٢٥:٤٧ د.ن
1417066

بۆردومانکردنی باخچەیەکی ساوایان لە غەززە/ ئیسڕائیل چەکی فۆسفۆڕی بەکار هێنا

بۆردومانی ئۆردوگای جەبەلیە لە کەرتی غەززە بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبی فسفۆڕ و ناردنی بۆمبی نوێ لە لایەن ئەمریکاوە بۆ تاوانبارانی زایۆنی لە دوایین هەواڵەکانی فەلەستینن.

هێرشە ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کە لە ئێستاوە بووەتە وێرانە، بە هەمان چڕیی پێشوو بەردەوامە.

داگیرکەرانی زایۆنیستی، جگە لە بۆردومانکردنی خانووەکانی نیشتەجێبوون و باخچەیەکی ساوایان ، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئامبۆلانس دەکەنە ئامانج.

بەکارهێنانی بۆمبی فسفۆڕ و بۆردومانکردنی باخچەیەکی ساوایان لە غەززە

تۆڕی فەلەستین ئەلیوم بڵاویکردەوە، هێرشە دڕندەکانی چەکدارانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە لە چەند خولەک و کاتژمێری ڕابردوودا بەردەوام بووە.

سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە سەربازانی زایۆنیستی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلە فریاگوزارییەکان کردووە و ڕێگریان کردووە لە گەیشتنیان بە گەڕەکی ئەلسەبرا لە باکووری غەززە.

تۆڕی فەلەستین ئەلیوم بڵاویکردەوە، داگیرکەری زایۆنیست ئۆردوگای جەبەلیای باکووری غەززەی بە بۆمبی فسفۆر بۆردومان کردووە.