AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٢٤:٥٩ د.ن
1417064

بنکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر کرایە ئامانج

گرووپی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند: لە کاردانەوە بە تاوانی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی غەززە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەمریکی لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج.

 میدیا عێراقییەکان بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوەیەک لە بنکەی "حەریر" کە سەربازە ئەمریکییەکانی تێدا جێگیرن لە هەولێر بیستراوە.

دوای چەند خولەکێک، گرووپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چەکدارەکانی لە کاردانەوە بە تاوانی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی غەززە، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەمریکییان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج و ڕاستەوخۆ ئامانجەکەیان پێکاوە.

بە دەستپێکی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانیی سەرتاسەری ئەمریکا لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانجی چەندین هێرشی بەرخۆدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک و مووشەکی.

342/