AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٢٣:٠٧ د.ن
1417061

12 ملیۆن دار لە کوردستان دەچێندرێت

کارگێڕی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان ڕایگەیاند: کە گەڵاڵەی بەرهەمهێنان و چاندندی یەک ملیار دار بۆ بەدی هاتنی دروشمی ئێرانی سەرسەوز، ئێرانی بەهێز خەریکە بەڕێوە دەچێت.

بهزاد شەریفی پوور لە ڕێوڕەسمی چاندنی 12 ملیۆن دار لە کوردستان بە وتنی ئەوەی کە یەک ملیار دارێک کە بەشی وڵاتی ئێمەیە، کوردستان 12 ملیۆن داری لێدەکەوێت، وتی: ئەو ژمارەیە تا ساڵی 1405 لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگا بە بەشداری خەڵک دەچێندرێت و ئاوی دەدرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە گەڵاڵەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی سەڵوات ئاوا 3 هەزار و 600 دۆنم ڕووبەری هەیە کە بریتیە لە گەشتیاری و ئاودێری و چاندنی دار، زیادی کرد: ڕووبەری چاناندی دار لە ئەو ناوچە 450 دۆنمە کە بۆ بەدین هێنانی و یارمەتی بە گەشتیاری لە ناوچەی سەڵوات ئاوا پێویستمان بە هاوکار گشتی هەموو ئیدارات و خەڵک هەیە.

کارگێڕی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە گەڵاڵەی بەرهەمهێنان و چاندندی یەک ملیار دار بۆ بەدی هاتنی دروشمی ئێرانی سەرسەوز، ئێرانی بەهێز خەریکە بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند :ئەو ژمارەیە تا ساڵی 1405 لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگا بە بەشداری خەڵک دەچێندرێت و ئاوی دەدرێت.

342/