AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٤٦:٥٥ د.ن
1416739

بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە سوریا لە ژێر هێرشی مووشەکی

بنکەی ئەمریکی لە ناوچەی ئەلحەسەکە لە سوریا بە مووشەک هێرشی خەستی کرایە سەر.

 سەرچاوەکانی هەواڵ لە سووریا ڕایانگەیاند کە گرووپی "بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق" بە مووشەک بنکەی سەربازی ئەمریکی لە ئەلشەدادێ لە باشووری پارێزگای ئەلحەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردە ئامانج.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دامەزراوە سەربازییەکەی ئەمریکا کە دەکەوێتە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلجەبسە، بە چەند مووشەکێک تۆپباران کراوە .

لەم هێرشەدا چەندین تەقینەوە لە بنکەی سەربازی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا ڕوویداوە.

پێشتریش بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە نزیک کێڵگەی نەوتی لە پارێزگای دێرەزوور لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانەوە کراوەتە ئامانج.

پێشتر ئەو گرووپە چەکدارانە لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان بە ئەمریکا دابوو کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لەدژی بنکە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق زیاد دەکەن، چونکە واشنتۆن بە هاوکاری سوپای ئیسرائیل خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە و باشووری لوبنان دەکوژێت.

کەناڵی فۆکس نیوز لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە، لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٧٤ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا. ئەمریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سوریا و 2500 سەربازی لە عێراق هەیە.

342/