AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٤٦:٢٧ د.ن
1416738

تەرمی ئەندامێکی” یەژاستار” لە کارتۆنێکدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا

پاشماوەکانی تەرمی ئەندامێتی یەژاستار دوای 5 ساڵ لە باکسێکی کارتۆنیدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

 پاشماوەکانی تەرمی مەنفەعەت ئەلچیچەک، ئەندامی YJA-STAR کە لقی سەربازی ژنانی پەکەکەیە و لە پێکدادانێک لە ساڵی 2018 لە کاتو مارینوسی حەککاری گیانی لەدەست دابوو، دوای 5 ساڵ لە باکسێکی کرتۆنیدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

مەنفەعەت چیچەک بە ناوی ڕێکخراوەیی ئاخین سەیدو ئەندامی یەژاستار لە 14 ی سطپتەمبەری 2018 لە ناوچە کاتو مارینوسی حەککار کوژرا و لە هەمان ساڵدا تەرمەکەی بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی لە گۆڕستانێک لە حەککاری ئەسپاردەی خاک کرا.

بەڵام ئیدارەی پۆلیسی حەککاری ڕۆژی 29 ی نۆڤەمبەری 2023 دیسانەوە پێوەندیان بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە کە تەرمی کچەکەیان لە پزیشکی دادی ئەستەنبۆڵە و پاشماوەی تەرمەییان لە باکسێکی کارتۆنیدا رادەستی بنەماڵەکەی کرد و دواتر لە گۆڕستانی شێخ حەسەن لە شڕناخ ئەسپاردە کرا.

342/