AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٤:٥١:٠١ د.ن
1416068

ئەوەی ئەهلی ئیسلام بێت بە سەركەوتنی غەززە دڵخۆش دەبێت

سەرۆكی كۆمەڵی ‏دادگەریی كوردستان رایگه‌یاند: وێڕای زۆری ژمارەی شەهیدەكان، ‏بەڵام ئەوەی هێزە بەرگرییكارەكانی فەڵەستین لە غەززە پێی ‏هەستان سەری هەموو مسوڵمانێكی بەرز كردەوە.

عەلی باپیر لە شاری هەولێر بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ‏باڵا، پێشوازیی لە شاندێكی هاوپەیمانیی جیهانی بۆ ‏سەرخستنی فەڵەستین‌و قودس بە سەرۆكایەتیی ئوسامە ‏عەونی جێگری ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانییەكە كرد.

لەو دیدارەدا شاندی میوان بارودۆخی فەڵەستین پێش ‏چالاكییەكانی حەوتی ئۆكتۆبەرو دوای ئەوبەروارەیان بۆ ‏سەرۆكی كۆمەڵ‌و ئامادەبوان باس كردو، ئاماژەیان بە پیلانی ‏قەوارەی جولەكە كرد، كە چۆن پلانیان داناوە كۆتایی بە ‏دۆزی فەڵەستین‌و هێزە بەرگرییكارەكان لەناوەو دەرەوە بهینن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "شاندی میوان سوپاسی سەركردایەتیی كۆمەڵ‌و تەواوی ‏مسولمانانی كوردیان كرد، كە ماددیی‌و مەعنەویی پشتیوانی ‏فەڵەستین‌و غەززە بون‌و وتیان: هەر ئەوە لەنەوەكانی ‏سەڵاحەددین چاوەڕوان دەكرێ‌و هیواشیان خواست ‏پشتیوانییەكان بەردەوام بێ".‏

لای خۆیەوە سەرۆكی كۆمەڵ باسی له‌وه‌كردوه‌ کە "دۆزی فەڵەستین تایبەت نییە تەنها ‏بە عەرەب‌و فەڵەستینییەكان، بەڵكوو كێشەی تەواوی جیهانی ‏ئیسلامەو بەرگرییكردن لە فەڵەستین‌و مزگەوتی ئەقسا ‏بەشێكە لەبیروباوەڕمان".‏

عەلی باپیر وتیشی: "وێڕای زۆری ژمارەی شەهیدەكان، ‏بەڵام ئەوەی هێزە بەرگرییكارەكانی فەڵەستین لە غەززە پێی ‏هەستان سەری هەمو مسوڵمانێكی بەرز كردەوەو ئەوەی ‏خۆی بە ئەهلی ئیسلام بزانێ بەو سەركەوتنانە دڵخۆش دەبێت.

342/