AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٤:٥٠:٠٥ د.ن
1416066

ئەشکەنجەی ژنانی دیلی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە بە برسیەتی و تینوویەتی

ژنانی دیلی فەلەستینی کە لە ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەم دواییەدا ئازاد کراون، ئەشکەنجەی داگیرکەران لە دژی دیلە فەلەستینییەکانیان ئاشکرا کرد.

مەلیک سەلمان ئەسیری ژنی فەلەستینی کە لە ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئازاد کراوە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین جەختی کرد: داگیرکەرانی ئیسرائیلی تەنیا پێنج خولەک پێش ئازادی منیان ئاگادار کردەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: داگیرکەران ژنە دیلەکانیان لە مافە سەرەتاییەکانیان لەوانە خواردن و خواردنەوە بێبەش دەکەن. ئەوان لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقساوە تا ئێستا پێوەندی ژنە دیلەکانیان بەتواوەتی لەگەڵ جیهانی دەرەوە بچڕیوە.

مسیۆن جەبالی کۆنترین دیلی ژنی فەلەستینیش کە بە تازەیی ئازاد کراوە ئاماژەی داوەتە سەر ئەشکەنجەی خۆیان لەلایەن ئیسرائیلەوە و وتوویە کە ژنان بەهۆی سەختگیری ئەوانەوە نەخۆش دەکەوتن و لەلایەن زیندانبانەکانەوە ئەشکەنجە دەکران و لێیان دەدرا.

342/