AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٤:٤٩:٢٥ د.ن
1416065

ڕووداوی گەردەلوولی ئەقسا، سڕینەوەی ئەمریکایە/ ڕوانگەی ئێران خنکاندنی جوولەکە نییه

ڕێبەری ئێران جەختی کرد: بەسیج بۆ تۆکمە کردنەوەی خۆڕاگری وڵاتە لە بەرانبەر هەر مەترسی و هەڕەشەیەکدا. ئەو لۆژیکە لە پێکهێنانی بەسیجدا هۆکاری سەرەکی بوو.

 هەزاران بەسیجی لە سەرتاسەری ئێرانەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە حسێنییەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ڕێبەری باڵای لە خوارەوە دێت:

ڕووداوی مێژوویی گەردەلوولی ئەقسا لەدژی ئیسرائیلە بەڵام بۆ سڕینەوەی ئەمریکایە.

گەردەلوولی ئەقسا توانی خشتەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە تێک بدات و بە پشتیوانیی خودا درێژەی دەبێت و ئەو خشتە بەتواوەتی لەناو دەبات.

بەسیج یادگاری پڕبایەخی ئیمام بۆ وڵاتە. لەهەمان کاتیشدا خۆی دەفەرمێت کە من شانازی دەکەم کە بەسیجیم. چەند خاڵ لە وتەکانی ئیمام هەیە. یەکەمیان ئەوەیە کە لۆژیکی بەسیج تۆکمە کردنەوەی لانی زۆری وڵات لە بەرانبەر هەڕەشە و مەترسییەکانە.

لە ئێستادا وردبینی و گەشبینی ئیمام دەبینین.

لە شوێنێکدا ئیمام دەڵێت کە بەسیج لەشکەری پاکی خودایە و لە شوێنێکی دیکەدا دەڵێت بەسیج قوتابخانەی عەشقە. ئەگەر ئەوە تێکەڵ بکەین واتا هەم هێزی مادی و جەستەیی و هەم ورە و بوێری زۆر.

کارەساتی 50ڕۆژی دوایی، نموونەی جەنایەتە 75 ساڵەکەی ئیسرائیل لە فەلەستینە؛ گەردەلوولی ئەقسا ناکوژێتەوە و ئەوە بزانن کە ئەو دۆخە هەر درێژەی دەبێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر گشتیپرسی لە فەلەستین و ڕای خەڵکە. ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی خستنە نێو دەریای زایۆنییەکان و جوولەکەکان نییە.

فەرهەنگی بەسیجی خزمەت بە هەمووانە، لە کاتی سێڵاو، بوومەلەرزە و هەموو ڕووداوەکان بێ لەبەرچاوگرتنی هەموو لایەنەکان بەس لە بیرییارمەتیدان بوون.

لایەنی سەروو نەتەوەیی و سەروو سنووری بەسیج زۆر گرینگە. ئەوەش هەر قسەی ئیمامە. دەیگوت هەستەی بەرخۆدانی جیهانی، هەستەی بەرخۆدانی جیهانی . ئەوە هەر ئەو بەسیجەیە. بەڵام بەسیجی خۆیان بە پێ هەمان فەرهەنگ. گرووپەکانی بەرخۆدان لە وڵاتانی جیاواز نموونەی بەسیجی خۆمانن.

هەر ئەو بەرخۆدانەش خەریکی دیاری کردنی چارەنووسی ناوچەکەیە.نموونەکەشی هەمان گەردەلوولی ئەقسایە.

ڕێبەری ئێران بەسیجی خستە بەردەنگەوە و وتی: خۆتان ببوێرن لە یاری کردن لە زەوینی دوژمن، هیوادار بن بە داهاتوو لە ژێر توندترین و چڕترین گوشارەکانیش، لە بیری وەرگرتنی هێزی لێهاتوو و لێزان بن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها لەسەر دووری کردن لە دووجەمسەری درۆیی و زیادی کرد: هەندێک باس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کردنی خەڵک بە دوو دەستەی لایەنگری ئەم و ئەو بەڕاستی گلەی لەسەرە و ئەوەی ویلایەتی فەقێی قبووڵ بێت برادەری ئێوەیە.