AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٤:٤٩:٠٢ د.ن
1416064

ژاپۆن ناوی پەکەکەی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرهێنا

ڕێکخراوی هەواڵگری ژاپۆن ناوی پەکەکەی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرهێنا.

ڕێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆیی ژاپۆن (PSIA) ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرهێنا.

ناوی پەکەکە کە پێشتر لە لیستی ڕێکخراوە چەکدارە قەدەغە نێودەوڵەتییەکان بە گوشاری تورکیا لە ئەرشیڤی ماڵپەڕی ئینترنتی ڕێکخراوی هەواڵگری ژاپۆن دانرابوو، لە لیستی نوێی ئەو ڕێکخراوە لابراوە.

شیاوی ئاماژەیە، مێدیاکانی نزیک لە حکومەتی تورکیا، ئەو بڕیارەیان وەکوو بێ ئابڕووییەکی گەورە بۆ ژاپۆن وەسف کردووە.

342/