AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٤:٤٨:٠٩ د.ن
1416062

چارەنووسی ئەمریکا لە سووریا و عێڕاق، هەڵاتنە

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی لە شرۆڤەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە وتی: هەڵاتن لە ئەفغانستان ، چارەنووسی ئەمریکییەکان واتا هەڵاتن لە سووریا و عێڕاق دەبێت.

سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: گوفتمانی بەرخۆدان لەسەر پاڵپشتی لە ستەملێکراوانی جیهانە.

سەفەوی جەختی کرد: ئەو گوفتمانە نەک هەر لە ئێران بەڵکوو بۆ گەلانی چەوساوەی ئاسیا وەکوو گەلی فەلەستین دانراوە.

هەروەها وتیشی: بە پێ ئەو گوفتمانە ئەزموونی دوو ڕووداوەی گەورەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەڤانی پیرۆز، گواسترایەوە بۆ گەلانی لوبنان، فەلەستین، سووریا، عێڕاق، یەمەن و ئەفغانستان.

ناوبراو زیادی کرد؛ شکستی ئیسرائیل لە شەڕی 33 ڕۆژە و 55 ڕۆژە و ئێستاش لە گەردەلوولی ئەقسا بەرهەمی بەرەی بەرخۆدانە، سەرکەەوتنی ئەنساروڵڵای یەمەن و دەرکردنی داگیرکەر لەوێ بەرهەمی بەرەی بەرخۆدان بوو.

سەفەوی بە ئاماژە بە کەم بوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا جەختی کرد: ئەوەی کە بووە هۆی کەم بوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا هەمان گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێڕاق سووریایە و بە پشتی خودا چارەنووسی هەڵاتن لە ئەفغانستان، چارەنووسی داهاتووی ئەمریکییەکان واتا هەڵاتن لە سووریا و عێڕاق دەبێت.

ناوبراو جەختی کرد: گوفتمانی بەرخۆدان لە جیهانی ئیسلام کلیلی یەکپارچەیی موسڵمانان بۆ ئازادی قودسە.

342/