AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٤:٤٧:٤٠ د.ن
1416061

سووڕانەوەی درۆنێکی ئێرانی بە سەر پاپۆڕەکەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس

سەرچاوە ئەمریکییەکان هەواڵی فڕینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان لە نزیک پاپۆڕە ئەمریکییەکە لە کەنداوی فارس بڵاوکردەوە.

 سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە کە دوێنێ 7ی سەرماوەز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە نزیک پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر لە کەنداوی فارس فڕیوە.

هەر لەو پێوەندییەدا بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە نزیک کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕیوە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە زیادی کرد: ئەو هێزانەی کە لە کەشتیی یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر لە کەنداوی فارس ئامادە بوون، ڕێگرییان لە فڕینی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کردووە و دوورییەکەی لەگەڵ کەشتییە سەربازییەکە بە زۆر نزیک وەسف کردووە.

بە وتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکە چەندین هۆشداریی پشتگوێ خستووە و گەیشتووەتە نزیکترین مەودا لەو شوێنەی کە بتوانرێت تەقەی لێبکرێت، بەڵام هەر زوو ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە شوێنی کەشتییە ئەمریکییەکە دوورکەوتەوە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە و گەیشتووەتە ئاوەکانی کەنداوی فارس بۆ پشتیوانی لە ئەرکەکانی فەرماندەیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

342/