AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٤١:٢٤ د.ن
1415790

ئەردۆغان لە ڕێگای مەسروور بارزانی و سوننەکانەوە هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی عێراق بەدەستەوە بگرێت

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئەردۆغان لە ڕێگای هاوپەیمانەکانی خۆیەوە لە ناوخۆی عێڕاق و بە نوێنەرایەتی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێم و هەندێک کارتی سوننەوە بەدوای کۆنترۆڵی بەشێک لە عێڕاقە.

 غالب محەمەد عەلی بە وتنی ئەوەی کە ئەردۆغان لە ڕێگای هاوپەیمانەکانی خۆیەوە لە ناوخۆی عێڕاق و بە نوێنەرایەتی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێم و هەندێک کارتی سوننەوە بەدوای کۆنترۆڵی بەشێک لە عێڕاقە.زیادی کرد: مەسروور بارزانی پێوەندییەکی دووفاقەیی لەگەڵ مافی کورد هەیە، چونکوو زیاتر لە 20 ملیۆن کورد لە تورکیا هەیە و سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەهۆی بەرژەوەندییەکەوە کە لەگەڵ ئەنقەرە هەیەتی، ناتوانێت باس لە ستەملێکراوی کوردەکان بکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردەکان لە تورکیا ناتوانن بە زمانی کوردی قسە بکەن یان بخوێنن، وتی: بارزانی ناتوانێت لە مافی کوردەکان لە تورکیا بەرگری بکات، چونکوو ترسی لە ئەنقەرە هەیەو بەهۆی قاچاخی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا، بازووی ئەو وڵاتە لە عێراق دێتە ئەژمار.

342/