AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٩:٥٥ د.ن
1415787

حەشد شەعبی پیلانگێڕییەکانی ئەمریکای پووچەڵ کردەوە

هەمام حەمودی ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی توانی پیلانەکانی ئەمریکا پووچەڵ بکاتەوە بۆ بەئامانجگرتنی ناوچەکە و شێواندنی ئیسلام.

 سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق پشتڕاستی کردۆتەوە کە ئەرکی هێزەکانی حەشدی شەعبی پاراستنی وڵاتی عێراقە، و داوای یەکگرتوویی هەموو ڕەوتەکانی کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق.

"هۆمام حەمودی" لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی مەجلیسی باڵای ئیسلامیی عێراق بە بۆنەی حەوتەمین ساڵڕۆژی پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە مەجلیس وتی: داعش پڕۆژەیەکی زایۆنیستی-ئەمریکییە بۆ کردنە ئامانجی عێراق و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە و شێواندنی ئیسلام.

جەختیشی کرد: ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش شەڕێکی وجودی بوو و گەلی عێراق دوای فەتوای مەرجەعییەتی باڵا و بە هاوکاری حەشدی شەعبی بەرامبەر ئەم گرووپە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

342/