AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٧:٤٥ د.ن
1415784

هێزی دەریایی ئەرتەش دەفرایەتی گەورەی نیزام و وڵاتە

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە توانا زۆرەکانی ناو هێزی دەریایی ئەرتەش، جەختیان لە دۆزینەوەی توانای نوێ لە پێناو زیادکردنی دەسەڵاتی نیزام و نیشتمان و هەروەها خوڵقاندنی بزۆزی و ئومێد لە کۆمەڵگا کردەوە .

 ئایەتوڵڵا خامنەیی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئێران، لە میانەی دیدار لەگەڵ فەرماندەی گشتیی ئەرتەش و کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئاماژەی بە تواناکانی هێزی دەریایی، بەتایبەتی توانای ئەم هێزە بۆ یارمەتیدان لە جێبەجێکردنی سیاسەتە ئابوورییە دەریاییەکان، جەختیان لە وەدەستهێنان و ناساندنی توانای نوێ کردەوە لە پێناو زیادکردنی هێز و دەسەڵاتی نیزام و وڵات، هەروەها بۆ بووژانەوا و بزۆزی و هیوادار کردنی کۆمەڵگا.

لەم دیدارەدا کە بە بۆنەی ٧ی سەرماوەز، ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەش بەڕێوەچوو، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژێکی مێژوویی و لەبیرنەکراو ناوبرد و زیادیان کرد: پێویستە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی قوربانیدان هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بناسرێت .

ئایەتوڵڵا خامنەیی پێشکەوتنی هێزی دەریایی لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستای بە جێی سەرنج وەسف کرد و وتیان: لە ساڵانی سەرەتایی شۆڕشدا بوونی هێزی دەریایی لەودیو ئاوە نەنەوەییەکانەوە خەیاڵ بوو، بەڵام ئێستا هێزی دەریایی ٣٦٠ پلە بەسەر جیهاندا دەڕوات وبەوپەڕی تواناییەوە دەگەڕێتەوە بۆ وڵات.

ئەوەشیان خستەڕووکە ڕۆژێک، خەیاڵ نەدەکرا هێزی دەریایی سوپا بتوانێت لە دەریای خەزەردا ئامادە بێت، بەڵام ئێستا پاپۆڕی جەنگی لە کەنارەکانی دەریای خەزەر دروست دەکرێت و لەوێ دەخرێتە سەر ئاو.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە جەخت لەسەر زەروورەتی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی ئەم هێزە و باشترکردنی تواناکانی شەڕ و ئامادەکارییەکانی هێزی دەریایی ئاماژەیان بەوەدا کە یەکێک لە تواناکانی هێزی دەریایی کە دەتوانێت هیوا و بزۆزی لای لاوان دروست بکات، دروستکردنی دەرفەتە بۆ سەردانی کەمپە سەربازییەکان و بینینی ڕێگاکانی پێشکەوتن لە کارگە و تواناکانی ئەم هێزە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەدا: پێویستە هەوڵ بدرێت هێزی دەریایی ئەرتەش ببێتە هێزێکی ستراتیژی هەمەلایەنە.

342/