AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٥٠:١٧ د.ن
1415419

هەندێ لایەنی کوردی دەیانەوێت شەبەکانی دەشتی نەینەوا بسڕنەوە

یەکێک له سەرکردەکانی هاوپەیمانی شەبەکەکان له عێراق هەندێک لایەنی به هەوڵدان بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتوانی دەشتی نەینەوا و سڕینەوەی ناسنامەی شەبەکەکانی ئەم ناوچەیە تۆمەتبار کرد

 عەباس فازڵ محەممەد شەبکی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی "بەغداد الیوم" ڕایگەیاندوو کە شەبەکەکان گەلێکی ڕەسەنی عێراقین کە لە دەوروبەری دەشتی نەینەوا دەژین و زمان و کولتوری تایبەت بە خۆیان هەیە هاوشێوەی عێراقییەکانی دیکە.

وتیشی: هەندێک لایەن بەتایبەت حزبە کوردستانییەکان، لەوانەش پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، بە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو کورسیانەیە و ئەو پشکانەی کە بۆ شەبەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا تەرخانکراوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە رێگە نادەین لایەنەکانی دیکەی عێراق نوێنەرایەتیمان بکەن لە ئەنجومەنی داهاتووی پارێزگای نەینەوا، چونکە شەبەکەکان خۆیان نوێنەرایەتی ئەم پارێزگایە دەکەن.

پێویستە بگوترێ، جۆزێف سەلوا، سیاسەتمەداری پێشووی مەسیحی و نوێنەری پەرلەمانی عێراق، پێشتر داوای دروستکردنی پارێزگایەکی تایبەت بۆ ئاشوورییەکان، سریانی و کلدانییەکان لە دەشتی نەینەوا کردبووی.

342/