AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٤٨:٤٢ د.ن
1415416

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێكکەوتنی نوێ لەگەڵ بەغدا دەکات

نوێنەری پێنجەمین خولی پەرلەمانی هەرێم وتی: شاندێکی کوردستان کە ئێستا لە بەغدایە، دەیەوێت ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ واژۆ بکات.

 سەباح حەسەن بە وتنی ئەوەی کە ئامانج لەسەفەری شاندی کوردستان بۆ بەغدا، واژۆی ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ناردنی بودجە بەشێوەی بەردەوام لەلایەن حکومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمە، زیادی کرد: بەرپرسیارێتی پێدانی مووچەی فەرمانبەران، لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە.

سەباح حەسەن وتیشی: حکومەتی هەرێم دوای نزیک بوونەوە بە کۆتایی ڕێککەوتنی پێشوو لەگەڵ بەغدا کە بریتی لە پێدانی 3 جار بودجە بە فەرمانبەرانی هەرێم بوو، ئێستا بەدوای واژۆی ڕێککەوتنێکی درێژەخایەنە کە ناردنی مووچە و بەشەی بودجەی هەرێم بە پێ یاسای پەسەندکراوی بودجەی گشتی عێراق مسۆگەر بکات.

342/