AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٤٧:٥٧ د.ن
1415415

ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر هەستیاری سەربازی و سیاسیدا دەڕوات

شۆڕش ئیسماعیل ئەمڕۆ وەک وەزیری پێشمەرگە دەستبەکاربووەوە و لە لێدوانێکدا وتی: ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت.

 شۆڕش ئیسماعیل ئەمڕۆ وەک وەزیری پێشمەرگە دەستبەکاربووەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەو ماوەیەی دوورکەوتمەوە وەزارەتی پێشمەرگە بە قۆناخێکی دژواردا تێپەڕیوە و لەمپەر بۆ پرۆسەی چاکسازی دروستبووە و پرۆسەکە خاوبووەتەوە.''
وەزیری پێشمەرگە لە بەشێکی وتەکانیدا وتی: "ماوەیەکی زۆر دوورکەوتمەوە لە ئەرکەکەم و لەو ماوەیەدا وەزارەتی پێشمەرگە بە قۆناخێکی دژواردا تێپەڕیوە لە هەماهەنگی و لەمپەر و بۆ پرۆسەی چاکسازی دروستبووە، پرۆسەکە خاوبووەتەوە.''
هەروەها وتی: "لەکاتێکدا ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر هەستیاری سەربازی و سیاسیدا دەڕوات و مەترسیی جیدی لە ئارادایە، بۆیە ئەو دۆخە خراپەی نێو وەزارەتی پێشمەرگە مایەی نیگەرانیی هەمووان بوو.'' کە بە گوتەی خۆی ئەمە بووەتە هۆی گەڕانەوەی.

شۆڕش ئیسماعیل باسی لە ئامانجی کارەکانی کرد لەکاتێکدا وەک وەزیری پێشمەرگە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو و، وتی :"هەموو ئامانج و بنەمای کارکردنمان لەپێناو پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە.

لەمبارەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ کارەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە بڵاوکردەوە و رایگەیاند " هەنگاوێکی گرنگە. هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين.

342/