AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٤٧:٢٥ د.ن
1415414

بۆچی ئیسرائیل ئەبێ لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی 2024ی پاریس بێبەش بکرێت؟

لە سەروبەندی یارییەکانی ئۆلەمپیکی 2024 ی پاریس، دەنگۆی هەڵپساردنی ئیسرائیل بەهۆی ئەنجامی جەنایەتی جەنگی لە غەززە بڵاو بووەتەوە؛ بابەتێک کە تا ئێستا ئەفریقای باشووری، ڕووسیا و بلارووسی گرتووەتەوە.

گرووپی نێودەوڵەتی: یەکێک لە کاناڵەکانی گوشار لەسەر ئیسرائیل بەهۆی ئەنجامی جەنایەتی جەنگی لە غەززە، سنووردار کردنەوەی ئەو ڕژێمە لە بواری وەرزشی وەکوو هەڵپەساردن لە ئۆلەمپیکی 2024 ی فەڕەنسایە.‌

لەم دواییەدا گۆڤاری ئەمریکی The Nation ئەگەری هەڵپەساردنی ئیسرائیل لەیارییەکانی ئۆلەمپیکی پاریسی لێک داوەتەوە و نووسیویە: ئەوان ئەو کارەیان لەگەڵ ڕووسیا و ئەفریقای باشووری ئەنجام دا بۆچی ناتوانن لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام بدەن؟

سەردەمی ئاپارتاید و هەڵپەساردنی ئەفریقای باشوور لە یارییەکانی ئۆلەمپیک

مێژوو بەڵگەیەک بووە کە وڵاتگەلێکی جیاوازی جیهان چەندین جار بەهۆکاری جۆراوجۆر گەمارۆ دراون و ئیزنی بەشداری لە یارییە ئۆلەمپیکیان پێنەدراوە کە ئەفریقای باشوور لە ساڵی 1964 ی تۆکیۆ تا ئۆلەمپیکی 1999 ی بارسلۆن بەهۆی بوونی ڕژێمی ئاپارتاید لە سەر دەسەڵات و پێنەدانی مافی بەشداری ڕەش پێشتەکان لە هەڵبژاردن و هتد، لە یارییەکانی ئۆلەمپیک بێبەش کرا.

گەمارۆی ڕووسیا و بلاڕووس لە یارییەکانی ئۆلەمپیک

قەیرانی ئۆکراینا لە حاڵێکدا دەچێتە نێو دووساڵەوە کە لە ئەم ماوەیەدا، ڕۆژاوا وبەڕێبەری ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی بۆ گوشار لەسەر ڕووسیا و هوپەیمانەکانی داوە کە ئەو گوشارانە لە بواری وەرزشیش بووە.

دوای هیرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ، کومیتەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیک، ڕووسیا و بلاڕووسی لە بەشداری لە هەموو کێبڕکێیە جیهانییەکان لەوانە ئپلەمپیک و جگە لە ئەوەش بێبەری کرد. بەم پێیە هیچ ئاڵا و سروودێک یان نمانەیەکی نەتەوەیی ڕووسیا و بلاڕووس نیشان نادرێت.

ئێستا نۆرەی هەڵپەساردنی ئیسرائیل لە ئۆلەمپیکە

ئیسرائیل دەتوانێت وەکوو نمانەی تەواوی حکومەتی لەسەر بنەمای تیرۆریزم و جەنایەتی جەنگی ناوببرێت. ئەو ڕژێمە 75 ساڵە کە هەموو جەنایەتێکی بەرانبەر فەلەستینییەکان ئەنجام داوە. بەڵام لووتکەی ئەو جەنایەتانە دوای ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بووە کە بۆ ماوەی 50 ڕۆژ درێژەی هەبوو.

لە ڕۆژانەی شەڕی غەززە بە پێ ڕاگەیاندنی ناوەندە باوەڕ پێکراوەکان لە هەر چوار خولەکدا، فەلەستینییەک شەهید بووە. زیاتر لە 20 هەزار کەسی خەڵکی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە شەهید بوون. ڕێژەی بوردمانی ئیسرائیل تەنیا لە یەک هەفتەدا، لە ڕێژەی بوردمانی ئەفغانستان لە درێژەی ساڵەکانی داگیرکاری ئەمریکا زیاتر بووە. ژمارەی شەهیدانی غەززە لە 25 ڕۆژی سەرەتایی ئەو شەڕەدا لە ژمارەی کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا کە یەک ساڵ و نیوە لە ئارادایە، زیاتر بووە.

ئەوانە تەنیا بەشێک لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەیە. ئێستا پرسیاری سەرەکی و گرینگ ئەوەیە کە بە ئەو ڕێژە جەنایەتە ئایا نابێت ئیسرائیل لە یارییەکانی ئۆلەمپیلکی پاریس هەڵپەسیرن؟ بەدڵنیاییەوە ئەبێ ئەو بابەتە ببێتە دواکارییەکی جیهانی و ڕێگری بکرێت لە بەشداری ئەو ڕژێمە منداڵکوژە لە ڕووداوە وەرزشییەکان. لە حاڵێکدا ڕۆژاوا، ڕووسیای دوو ساڵە لە یارییە وەرزشییەکان بێبەش کردووە، ئێستا ئەو ڕژێمەش ئەبێ بەهۆی هێرش و جەنایەتەکان نەک هەر لە ڕووداوە وەرزشییەکان بێبەش بکرێت، بەڵکوو لێپرسینەوەش بکرێت.

ئەنجامی باسەکە

دۆخی ئەفریقای باشووری سەردەمی ئاپارتاید کە لە یارییەکانی ئۆلەمپیک لادەبرا، هاوشێوەیی زۆری لەگەڵ پێشێل کرانی بەرچاوی مافی مرۆڤ لەلایەن ئیسرائیلەوە هەیە. زۆربەی ڕەش پێستەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ و بەرەنگار بوونەوەی ئاپارتاید پێیان وایە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە سەردەمە جیاجیاکان نیشانی داوە کە سەرەڕای هاوشێوەیی لە نێوان سیستەمی ئاپارتایدی ئیسرائیل و ئەفریقای باشووری، ئاپارتایدی جێگیر لە نواچە داگیرکراوەکان زۆر توندتر، ئاشكراتر و نامرۆڤانەتر لە نموونەی ئەفریقییەکەیە و چاوەڕوانی دەکرێت کە لانیکەم چارنووسی هاوشێوەی لە ئۆلەمپیکی بۆ ڕێک بخرێت.

لەم دواییەدا ڕۆژنامەی ئەمیکی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر کوشتنی خەڵک لە عێراق، سووریا و ئەفغانستان و ئەوەی کە لە غەززە ڕووی دا ڕاپۆتێکی بڵاو کردووەتەوە کە بە پێ ئەوە جەنایەتێک کە ئەمریکا لە 20 ساڵدا ئەنجامی داوە، ئیسرائیل لە کەمتر لە 2 مانگدا ئەنجامی داوە.

بەم پێیە و بە پێ ئەزموونی ئەفریقای باشووری، ڕووسیا و بلاڕووس، دەتوانرێت ئیسرائیلیش لە یارییەکانی ئۆلەمپیک وەلا بنرێت.