AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٤٦:٠٩ د.ن
1415412

هێزەکانی یەمەنی کۆپاپۆڕێكی ئەمریکاییان بە دوو مووشەک کردە ئامانج

هێزەکانی یەمەنی شەوی یەکشەممە دوو مووشەکی بالستیکیان بەرەو کۆپاپۆڕێکی ئەمریکی لە کەنداوی عەدەن هاویشت.

 تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی فاکس نیوز لە ڕاپۆرتێکدا لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکییەوە پاگەندەی کرد کە هێزەکانی یەمەنی شەوی یەکشەممە دوو مووشەکیان بەرەو کۆپاپۆڕێکی ئەمریکی لە کەنداوی عەدەن هاویشت.

دەوترێت کە ئەمریکییەکان ئەو دوو مووشەکەیان شوێنگیری کردووە و مەبەستەکەی نەپێکاوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هاویشتنی ئەو دوو مووشەکە دوای ئەوە ڕووی داوە کە هێزی دەریایی ئەمریکا ڕفاندنی نەوتهەڵگرێکی پووچەڵ کردەوە و 5 هێزی سەر بە یەمەنیشی دەستگیر کرد.