AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٣:٠٠:٠٠ د.ن
1414797

هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا

هێرشی هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا و دانپێدانانی مێدیا عبری زمانەکان بە سەرکەوتنی حەماس لە شەڕ لژی ئیسرائیل لە نوێترین هەواڵەکان هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی فەلەستینە.

گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی داگیرکەرانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژاوا هاوکات لەگەڵ شادی دانیشتووانی ئەو ناوجە لە ئازاد بوونی دیلە ژنە فەلەتسینییەکان، نیشاندەری لاواز بوونی داگیرکەرانی ئیسرائیلی بۆ شاردنەوەی شکستی خۆیان بەرانبەر هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینە.

ئیسرائیل جودا لە هێرش بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا، هەوڵی ڕووخاندنی ژێرخانەکانی کەمپی عەسکەر لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆسی دا.

لەلایەکی تریشەوە کەناڵی ئەلمەیادین لە زمانی مێدیا عبرییەکانەوە ڕاپۆرتی دا کە سەرەخۆشی لە حەماس دەکات ئەبێ بگەڕێتەوە دواوە و دۆخی دوای 49 ڕۆژ پێکدادان لێک بداتەوە. حەماس سەلماندی کە هەر هێزی هەیە و کۆنتەۆڵی کەرتی غەززەی بەدەستەوەیە.

ئەو مێدیا زیادی کرد: ترس و نیگەرانی ئیسرائیلییەکان لەوەیە کە فەلەستینییەکان بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان لە کەرتی غەززە.

بەرپرسێکی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە وتی: ئەگەر حەماس لە دۆخی ئێستا پێکدادانەکانی ڕاگرتووە کەواتە سەرکەوتووە.

342/