AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٢:٥٧:٥٧ د.ن
1414796

کوردەکان و ئێزدییەکان پاکتاوی ڕەگەزی کراون

دامەزراوەیەکی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا وتوویە گەڵاڵەی سەدام بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کوردەکان و دەستدرێژی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان لە ڕێزی پاکتاوی ڕەگەزی لە جیهان دێتە ئەژمار.

 دامەزراوەی ژێئۆپۆتیکاڵی ئینتلیجنس سرویسی وڵاتی لیختن شتاین کە خۆی دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی داوەتە سەر حاڵەتە گرینگەکانی کۆمەڵکوژی لە جیهاندا و جەختی کردووە ئەو ڕووداوە تاڵانە بیرهێنەرەوەی سەرەنجی زیاتر بە مافی مرۆڤ، لێپرسینەوەی جەنایەتکاران و لەبەرچاوگرتنی دادپەروەری و یاسایە.

ئەو دامەزراوە ئاماژەی داوەتە سەر هەوڵی ڕژێمی سەدام بۆ کۆمەڵکوژی کوردەکان لە هشتاکان و جەختی کردووە کە کوشتنی لانیکەم 50000 هاووڵاتی کورد نیشانەی هەوڵێ ڕێکخراو بۆ پاکتاو کردنی رەگەزی کوردەکان بووە.

ئەو دامەزراوە هەروەها کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن داعشی یەکێک لە هەوڵە دڵتەزێنەکان لە دژی مرۆڤایەتی وەسف کردووە و لەبەر ئەوەی کە بەرپرسانی هەرێم و حکومەتی ناوەندی هەوڵیان بۆ ساڕێژ کردنی برینەکانی ئێزدییەکان نەداوە، ڕەخنەی گرتووە.

342/