AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٢:٥٧:٢١ د.ن
1414795

هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

لە دوو قۆناغی هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگای پێوەندی شارۆچکەی عاموود و ڕێگایM4 و باخێکی زەیتوون لە دەڤەری ڕۆژاوای منبەج، کەسێک کوژرا و سێ کەسیش بریندار بوون.

 شەوی پێنجشەممە لە درێژەی هێرشە درۆنییەکانی ئەرتەشی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکیان لە جادەی پێوەندی شارۆچکەی عاموود و ڕێگای M4 کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا 3 ئەندامی بنەماڵەیەک بریندار بوون کە یەکێک لە ئەو کەسانە بەهۆی توندی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا و هەروەها سەرلەبەیانی هەینی لە هێرشێکی درۆنی دیکە بۆ سەر گوندی بوخاز لە ڕۆژاوای منبەجیش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی سووریا بە وتندی درێژەی هەیە.

342/