AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٧:٥٥ د.ن
1414406

کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە ئیدانەیە/ فەلەستینییەکان وڵاتەکەیان جێنەهێڵن

جەمیل باییک هاوسەرۆکی کەجەکە وێڕای ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە داوای لە خەڵکی فەلەستین کرد کە وڵاتەکەیان بەجێ نەهێڵن.

 جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆماجڤاکێن کوردستان، کەجەکە، لە گفتوگۆیەکدا وێڕای ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەرخۆدانی خەڵکی فەلەستینی ڕەوا وەسف کرد و داوای لە دانیشتووانی غەززە کرد کە وڵاتەکەیان بەجێ نەهێڵن.

جەمیل باییک هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند کە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بابەتێکی نوێ نییە و ئەو کۆمەڵکوژییە دەیان ساڵە درێژەی هەیە. ڕاگەیاندنی شەڕ لەلایەن ئیسرائیلەوە لەوانەیە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی ئامادەکراو، پاساودانی هەوڵەکان و ڕاکێشانی پاڵپشتی لە ناوخۆ و دەرەوە بێت. جگە لە ئەوە واتایەکی دیکەی نییە.

شەڕی خەڵکی فەلەستینیش وەکوو شەڕی کوردەکان سەد ساڵە درێژەی هەیە. ئەو شەڕە لە کۆتاییدا دەگاتە بن بەست و درێژەی نابێت و ئەبێ بابەتەکە چارەسەر بکرێت. ئیسرائیل بەدوای ئەوەیە کە خەڵکی فەلەستین وڵاتەکەیان بەجێ بهێڵن.

باییک درێژەی دا کە خەڵکی فەلەستین هەرگیز دوژمنایەتیان لەگەڵ جوولەکە نەبووە و دژی بیر و دەوڵەتی داگیرکەر و کۆمەڵکوژین.

هەروەها وتیشی کە دۆخی غەززە زۆر نالەبار و دڵتەزێنە و ئێمە ئەو دۆخە بەتوندی ئیدانە دەکەین.

جەمیل باییک ڕایگەیاند کە کوردەکان هەمان دۆخی خەڵکی غەززەیان هەیە و ئیسرائیل هەمان کار دەکات کە تورکیا لە کوردستانی سووریا ئەنجامی دەدات و ئە ودۆخە قبووڵ نەکراوە.

342/