AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٦:٥٠ د.ن
1414404

گەییشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئاگربڕ ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی فەلەستینە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی کرد:گەییشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئاگربڕ ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی فەلەستینە

 حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیدار لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە دوایی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لوبنا و فەلەستین و شەڕی غەززە ، هەوڵە سیاسییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چەند بابەتی دیکە گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا ڕاپۆرتێکی لە جووڵە و گفتوگۆ سیپلۆماتیەکەکانی ئێران لە هەفتەکانی ڕابردوو بۆ یارمەتی بە خەڵکی فەلەستین و ڕاگرتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە پێشکەش کرد و دەستخستنی ڕێککەوتن بۆ ئاگربڕی مرۆڤدۆستانە و گۆڕینەوەی دیلەکانی ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی فەلەستین و داماوی ئیسرائیل لە بەرانبەر بەرخۆدان وەسف کرد.

342/