AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٦:٢٢ د.ن
1414403

ئیسرائیل لە هەوا، زەوی و دەریاوە هێرش دەکاتە سەر غەززە

چڕ بوونەوەی هێرشە هەمەلایەنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و بەرخۆدانی هێزە فەلەستینییەکان لە بەرانبەر بەرەوپێش چوونی داگیرکەران لەبەرە جیاوازەکان لە نوێترین هەواڵەکانی فەلەستینە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە ڕاپۆرتەکان لە دواکەوتنی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕی کاتی لە غەززە تا ڕۆژی هەینی باس دەکەن ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشە نامرۆڤانەکانی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززەی چڕ کردووەتەوە.

هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە تۆپخانە و شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل هەر خەریکن هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە.

بەلەمە جەنگییەکانی ئیسرائیل ڕۆژاوای خان یونسیان کردە ئامانج و بە هۆیەوە 15 کە شەهید بوون و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی تریشەوە ڕاپۆتەکان لەسەر بەردەوام بوونی بەرخۆدانی هێزەکانی فەلەستین باس دەکەن و لە هەمان پێوەندیدا سەریائەلقودس ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرخۆدان توانیویانە 11 تانک و جیهازاتی سەربازی ئیسرائیل لە ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین تێکبشکێنن.

فڕانس پرێس لە زمانی بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ڕاپۆرتی دا کە تا پێش ڕۆژی هەینی هیچ ئاگربڕێک لە نێوان ئیسرائیل و حەماس جێبەجێ ناکرێت.