AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣٢:٤١ د.ن
1414402

داخوازی سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە غەززە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: نیسبەت بە فەلەستین نەک بەس فەلەستینییەکان بەڵکوو هەموو ئۆمەتی ئیسلامی ئەبێ هەستیار بێت کە شوکر بۆ خودا هەستیاریشە.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ 5 کەناڵی بەرەی بەرخۆدان لەسەر بابەتی فەلەستین وتی: پرسی فەلەستین گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلامە. لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە، ئیمام خومەینی وتی کە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام، فەلەستین و ئازادی قودسە. نیسبەت بە فەلەستین نەک بەس فەلەستینییەکان بەڵکوو هەموو ئۆمەتی ئیسلامی ئەبێ هەستیار بێت کە شوکر بۆ خودا هەستیاریشە.

ناوبراو زیادی کرد: ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە بواری بەربڵاوی و کاریگەری لەسەر دوژمن، زۆر گرینگە و شکۆی ئیسرائیلی شکاند. هەموو حەسێبەکانی دوژمنی تێکدا. ئەوە شکستێکی گەورە لە بواری سیاسی، ئەمنیەتی و هەواڵگری بوو.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: هۆکاری ئەوەی کە ئەمریکی و ڕۆژاواییەکان بەردەوام دەچوونە ئیسرائیل نیگەرانیان لە ئەو بارەوە بوو کە ئیسرائیل لە ناوبچێت.

ڕەئیسی وتیشی: کوشتنی ژنان و منداڵان کەشێکی نەفرەت و ڕقی لە دژی ئیسرائیل دروست کرد کە تا ئێستا نموونەی نەبووە.

هەروەها وتیشی: ئیسرائیل دوای 7 ی ئۆکتۆبەربەتواوەتی ڕووخا و ئەەوە ئەمریکا بوو کە ئیسرائیلی لەسەر پێ وەستاند.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ پرسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پووچەڵ بووەتەوە، وتی: ئازادی قودس پێوەندی بە موسڵمانانەوە هەیە و هێڵی پێشەوەی ئەو بابەتەش فەلەستینییەکانن.

342/