AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٣١:٤١ د.ن
1414400

ڕەخساندنی هەلی کار بۆ 22 هەزار کەس لە کوردستان

پارێزگاری کوردستان وتی: ئەمساڵ 22 هەزار و 600 هەلی کار لە پارێزگا ڕەخساوە.

 ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: ناسینەوەی تواناییەکان، فێر بوونی کار و دۆزینەوەی کاری پاوەجێ لە تایبەتمەندییەکانی هەوڵی کەمیتەی ئیمداد بۆ ڕەخساندنی هەلی کارە.

ناوبراو وتیشی: کومیتەی ئیمداد ئەمڕۆ هەنگاوێکی گەورەی لە ڕێگای ڕەخساندنی هەلی کار و چارەسەری بێکاریی لەسەر شانی خۆی ناوە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر ڕەخساندنی هەلی کار لە ساڵی ڕابردوو و وتی: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 42 هەزار هەلی کار لە سیستەم تۆمار کراوە و ئەمساڵ تا ئێستا 22 هەزار و 600 هەلی کار ڕەخساوە کە نزیک بە75 لەسەدی لە سیستەم تۆمار کراوە.