AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٧:٢٩:١٦ د.ن
1414398

کەرتی غەززەی مەترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ منداڵانە

بەرپرسی گشتی سندۆقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان، یوونیسێف، لە لێدواێکدا کەرتی غەززەی مەترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ منداڵان وەسف کرد.

 کاترین ڕاسل بەرپرسی گشتی یوونیسێف لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کەرتی غەززە وەکوو مەترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ منداڵان باسی کرد.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد کە ئاگربڕی دۆستانە بۆ کۆتایی هێنان بە کوشتوبڕ بەس نییە.

ڕاسل لە ئەو بارەوە وتی کە زیاتر لە 5300 منداڵ تەنیا لە 46 ڕۆژی یەکەمی شەڕەکە کوژراون کە بە واتای کوژرانی 115 منداڵ لە ڕۆژدایە.

342/