AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٣:٥٧ د.ن
1414137

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق

ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گروپە عێراقییەکانی کردووەتە ئامانج لە کاردانەوە بە ئامانجکردنی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراق.

بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکی بە ڕۆژنامەی نەشناڵی ڕاگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عێراقیان داوەتەوە .

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ناوچەی ناسراو بە سێنتکۆم ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا وەڵامی بەرگریکردنیان لە خۆیان دەدەنەوە بەرامبەر بەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

وتیشی: دوای هێرشێک کە لە ئەنجامدا بووە هۆی بریندار بوونی سووکی کارمەندانی ئەمریکی و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری، هێزەکانی ئەمریکا وڵامیان داوەتەوە.

لەکاتێکدا ئەم بەرپرسە سەربازییە ڕەتیکردەوە وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم هێرشە بخاتەڕوو، لەهەمان کاتدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەم هێرشە ئاسمانیەدا، ڤانێکی سەر بە گروپێکی چەکداری شیعە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە عێراق لە ڕۆژئاوای بەغدا هێرشی کرایە سەر.

هەروەها دوو بەرپرسی ئەمنی عێراقی بە ڕۆژنامەی نەشناڵیان ڕاگەیاندووە، ئەم ئۆتۆمبێلە لەسەر ڕێگایەکی گەڕەکی ڕۆژئاوای ئەبووغورەیب لە بەغدا دەڕۆیشت، کاتێک نزیکەی کاتژمێر 4:30ی سەرلەبەیانی هێرشی کراوەتە سەر.

ئەمریکا وردەکاری زیاتری لەبارەی ئیدیعاکەیەوە نەخستووەتەڕوو.

342/