AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٣

٦:٠٣:٢٠ د.ن
1414136

ئێسقانەکانی ئەندامێکی یەپەسە دوای 7 ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

پاشماوەی تەرمی ئەندامێکی یەپەسە بە ناوی بەهار دوای 7 ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و ئەسپاردەی خاک کرا.

 ئیسقانەکانی بەهار گوک تەکین (ڕۆزا) ئەندامی یەپەسە کە لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆ لە ساڵی 2016 لە پێکدادانەکانی ناوچەی نوسەیبین گیانی لەدەست دابوو، دوای 7 ساڵ بە بنەماڵەکەی درایەوە.

بەرپرسانی دادوەری تورکیا دوای 7 ساڵ ڕایانگەیاند کە ئەنجامی دی ئێن ئەی بنەماڵەکەی لەگەڵ تەرمێکی نێژراو لە گۆڕستانێکی دوورەدەست لە باغلار لە ئامەد یەکێکە و بە تەواو بوونی قۆناغە ئیدارییەکانی هەفتەی ڕابردوو تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا محمەت ئەمین قلیچ سەرۆکی ئەنجومەنی یەکگرتوویی و هاوڕێی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی لانکەی فەرهەنگ (MEBYA-DER)وتی: ڕەوتی پێکدادانەکان بەهۆی بوونی پرسی کورد بووەتە هۆی ئەوەی کە گەنجانمان گیانیان لەدەست بدەن و ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە تا کاتی چارەسەری ئەو پرسە درێژە دەدەنە خەباتی خۆیان.

342/